نرخی ئەم بەیانییەی دۆلار راگەیەنرا


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 149 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ دوای كردنەوەی بازاڕەكانی كوردستان، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا لە كاتێكدا سەرلەبەیانی دوێنێ بە 161 هەزار و 500 دینار بوو.

دابەزینی نرخی دۆلار دوای ئەوە دێت دوێنێ حكومەتی عێراق بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە نرخی 100 دۆلار بە 130 دینار لە بانكی ناوەندی بفرۆشرێت.



AM:10:23:08/02/2023