بانکی ناوەندی زیاتر لە ٨٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە ٨٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە. 

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ  بڕی ٨٩ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٣١٤ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و کاش خستووەتە بازاڕەوە". 

ئاماژە بەوەشکردووە، لەو بڕەی خراوەتەڕوو ٢٧ ملیۆن و ٩٣٨ هەزار و ٦٨٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٦١ ملیۆن و ٢٩٧ هەزار و ٦٢٩ دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق ٨١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و ٩٣ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە ٣٩ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار و ٩٣ دۆلارى بەشێوەى حەواڵە و ٤١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاریشى بەشێوەى نەقد بوو، دوای ئەوەش نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق رووی لە دابەزین کرد.


PM:02:11:08/02/2023