جارێكی دیکە بوومەلەرزە باكووری كوردستانی هەژاندەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەکی دیکە هەردوو ناوچەی مالاتیا و مەڕەشی لە باكووری كوردستانی هەژاندەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لە ناوچەی مالاتا بوومەلەرزەیەکی دیکە کە چەقی بوومەلەرزەكە لە ناوچەی دۆغانشەهیر و بە گوڕی ٥.٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە.

هەروەهالە پارێزگای مەڕەشیش دوو بومەلەرزە بە گۆڕەكانی (٤.١ و ٤.٤) ڕوویدا، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی ئەو بوومەلەرزانە بەردەست نییە.

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، دوو بوومەلەزە بە گوڕەكانی (٧.٨ و ٧.٧) لە بەشێك لە ناوچەكانی باكووری كوردستان و توركیا ڕوویدا، کە بەهۆیەوە هەشت هەزار و ٥٧٤ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٩ هەزار كەسیش بریندار بوون و ١٨٤ هەزار كەسیش لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكاندان.


PM:04:03:08/02/2023