نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 

هاوکات لە بەغداش بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخران، لە کاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٥ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی بووە.


PM:04:21:08/02/2023