لە کەرکوک كچێكی تەمەن (١٧) ساڵان باوكی بە چەقۆ برینداردەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری پارێزگای کەرکوک کچێکی تەمەن (١٧) ساڵان، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە باوکی خۆی بە چەقۆ بریندار کرد. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" لە گەڕەكی (حەی شوهەدا)ی كەركوك بەهۆی کێشەیەكی کۆمەڵایەتییەوە کچێکی تەمەن (١٧) ساڵان بە چەقۆ باوکی خۆی برینداركرد". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر باوکی گەیەندرایە نەخۆشخانە و لەئێستاشدا لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ ڕووداوەکە دەستیپێکردووە. 

ئێوارەی ئەمڕۆش لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک تەرمی هاوڵاتییەک کە ماوەی (١٠) ڕۆژە مردووە و بە تەنها لە ماڵەوکەیدا ژیاوە دۆزرایەوە. 


PM:06:08:08/02/2023