یۆڤانتۆس ڕێگری لە ڕیال مەدرید دەکات بڕگەیە چالاک بکات بۆ کڕینی ئەستێرەکەی

یۆڤانتۆس، یانە ئیتاڵییەکە، بڕگەی بژاردەی کڕینی لە گرێبەستی خواستنەکەی مانوێل لۆکاتێلی کارا کرد بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ هەمیشەیی بمێنێتەوە، لە کاتێکدا یانە گەورەکانی ئەوروپا ئاواتەخوازن خزمەتەکانی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنن.


 یاریزانە ئیتاڵییە تەمەن 25 ساڵەکە لە مانگی ئابی 2021 لە یانەی ساسۆلۆوە پەیوەندی بە یانەی بیانکۆنێری کرد و بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵە و پابەندە بە کڕینی.


 لۆکاتێلی لەم وەرزەدا سەرکەوتوو بوو لە درەوشاوەیی لەگەڵ خانمە پیرەکە، هەروەها سەرنجی زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، دیارترینیان ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ژمارەیەک یانەی پرێمەرلیگی ئینگلیزی بوو.


 هەروەک ڕۆمیۆ ئاگرێستی ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی جیهانی "گۆڵ" بڵاویکردووەتەوە، یۆڤانتۆس بڕیاریدا لۆکاتێلی بۆ هەمیشەیی بخاتە نێو یاریگاکانەوە و پابەندبوونی بە بڕگەی کڕین چالاک بکات و 25 ملیۆن یۆرۆ بە سێ قیست بدات بە ساسۆلۆ، لەگەڵ زیادکردنی زیادکردنەکانی پەیوەست بە ئامانجە وەرزشییەکان بە بەهای 12.5 ملیۆن یۆرۆ.


  ئێستا یاریزانە ئیتاڵییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ بیانکۆنێری تا مانگی حوزەیرانی 2026 بەستراوەتەوە، کە مووچەی 3ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک وەردەگرێت.


 جێگای سەرنجە لۆکاتێلی لە 68 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ یۆڤانتۆس بەشداری کردووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج ئەسیستیشی کردووە.


PM:08:26:08/02/2023