عەبدوڵای كوێخا موبارەك: دەبێت خەڵك بێتە دەنگ لە دەسەڵات


عەبدوڵای كوێخا موبارەك، كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، خراپی ئاستی خزمەتگوزاری لە قەزای چەمچەماڵ شایەنی قبوڵكردن نیە، بۆیە دەبێت خەَك بێنە دەنگ لە دەسەڵات.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە بێ دەنگی چەمچەماڵ لە ئاست ئیدارەیەكی فاشل عەیبەیەكی گەورەیە، خراپی كارەبا لە ئێستایا و كەمی ئاو لە ھاویندا شایەنی قبوڵكردن نیە، ئەبێت خەڵك بێتە دەنگ لە دەسەڵات و ئیدارەی ئەم سنورە.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك كەسایەتییەكی سیاسی دیاری قەزای چەمچەماڵە و پێشتر هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان بوو، بەڵام زیاتر لە ساڵێكە چۆتە ریزی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.



PM:03:35:09/02/2023