وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا:عێراق پابەند دەبێت بەدژایەتیکردنی سپیکردنەوەی پارەوە


وەزاەتی گەنجینەی ئەمەریکا دەڵێت" عێراق و ئەمەریکا بە هاوبەشی دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر دەوەستنەوە.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بڵاوكرده‌وه.

لەو راگەیاندنەدا هاتووە" گرنگی بەردەوامی پەیوەندییە ئابورییە دوقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دوپاتكرایه‌وه"‌.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئابوری عێراق، پلانەکانی حکومەت بۆ چاکسازییەکانی کەرتی ئابوری و دارایی و پابەندبونی هاوبەش بە ڕێوشوێنەکانی دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر.

ئەوەش خراوە ڕوو کە جێگری وەزیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و جێگری سەرۆک وەزیران گرنگی بەردەوامی پەیوەندییە ئابورییە دوقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقیان دوپاتکردەوە، جه‌ختیان لە بەهێزکردنی ئابوری عێراق كرده‌وه‌.

 لە راگه‌یا‌ندنی وەزارەتی گەنجیەندا هاتووه‌" هەردولا تاوتوێی ئاستەنگە ئابورییەکانی عێراقیان کرد لەوانە گەندەڵی و پشتبەستن بە وزە و پرسەکانی نرخی ئاڵوگۆڕ".




PM:09:10:10/02/2023