خانمە پزیشکێکی کوردی باشوری کوردستان، بەهۆی خزمەتگوزارییە پزیشکیەکانیەوە خەڵاتی پادشای بەریتانیا وەردەگرێت.
دکتۆر بنار شێخ ئاشتی تاڵەبانی لە پای ئەو چالاکیە پزیشکیانەو ڕۆڵ و کاریگەریەکانی لەو بوارەدا لە وڵاتی بەریتانیا پێشکەشی کردووە شا چارلس پادشای وڵات، ویسامی مەلەکی بەریتانی پێ بەخشی .
بنار شیخ ئاشتی لە بنچینەدا لە خانەوادەیەکی گەرمیانی نیشتەجێی سلێمانی بووە، لەگەڵ ژمارەیەک لە خانەوادەکەی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە نیشتەجێی بەریتانیا بووەو بڕوانامەی پزیشکیشی لەو وڵاتە بەدەستهێناوە.