به‌هۆی بارینی به‌فر و دروستبوونی ئاسته‌نگی هاتووچۆ له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی پێنجوێن كرا به پشوو.
بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه له سنوری قه‌زای پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری و دروستبونی ئاسته‌نگی هاتووچۆ، بڕیاریاردرا به ڕاگرتنی ده‌وامی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و باخچه‌كانی منداڵان له قۆناغی (١ بۆ ١٢)".
په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری پشووه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌یه.