چەکى پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێم بۆ ساڵانى (٢٠١٥-٢٠١٦) خەرجدەکرێت

بەرپرسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غداد رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمی جواتیارانی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی حکومەتی عێراقی خه‌رجده‌كرێت". 

فارس عیسا به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداد ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ٢٧٢ ملیار دینار، پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم خرایە سەر ژمارە حیسابی بانکی هەرێمی کوردستان". 

وتیشی" چەکی پارەکە بۆ ساڵانی (٢٠١٥ و ٢٠١٦)ی شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێم خەرجدەکرێت". 


PM:12:15:13/02/2023