ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات لقی بانكی ناوه‌ندی عێراق له هه‌ولێر ئاماده نییه هاوكاری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم/ سلێمانی بكات.
د. بڕیار ڕشید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق له‌په‌یامێكدا لە بارەی نەبوونی لقی بانکی ناوەندی و نەفرۆشتنی دۆلارەوە بە نرخی فەرمی دەڵێت" بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم لقی سلێمانی، راسته‌وخۆ سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی عێراق نییه بۆیه ناتوانێت راسته‌وخۆ دۆلار به نرخی بانكی ناوه‌ندی وه‌ربگرێت و و لقی بانكی ناوه‌ندی عێراقیش له هه‌ولێر ئاماده نییه هاوكاری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم/ سلێمانی بكات، بۆیه ئه‌مه هۆكارده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گه‌شتیاران جارێكی تر رو له فڕۆكه‌خانی سلێمانی ناكه‌ن به‌ڵكو به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڕۆن".
ئەو پەرلەمانتارە وردەکاری ئەو کێشەیە دەخاتەڕوو و دەڵێت " له ١٨ی مانگی رابردو داوایه‌كمان ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی كرد بۆئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێریش هاوشێوه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دۆلار بدرێت به هاوڵاتیان به نرخی بانكی ناوه‌ندی، دواجار له رۆژی ٢٩ی كانونی دوه‌می ٢٠٢٣ بانكی ناوه‌ندی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی و هه‌ریه‌كه له بانكی (رافده‌ین، ره‌شید،TBI ( ئاراستە كرد تا هه‌ستن به‌و كاره، به‌ڵام بانكی رافده‌ین له كوردستان نییه، ته‌نها بانكی ره‌شید و TBI له كوردستان هه‌یه".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه،"له‌رۆژی ٩ی شوبات سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له بیلال سباح به‌ڕێوبه‌ری گشتی بانكی (TBI)و پاشان زینب به‌ڕێوبه‌ری لقی ئه‌و بانكه‌م كرد له به‌غدا، ئه‌وان بڕیاریان نه‌داوه كه له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی لق بكه‌نه‌وه چونكه به پێی قسه‌ی خۆیان قازانجه‌كه‌ی بۆ ئه‌وان كه‌مه‌و به‌شی تێچوی كردنه‌وه و تێچوی كارمه‌نده‌كان قازانج ناكات، لای خۆمانه‌وه بانكی ناوه‌ندیمان ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌و دوو بانكه بڕیاره‌كه‌ی له سلێمانی جێبه‌جێ ناكـه‌ن، چاوەڕوانی بڕیاری بانكی ناوه‌ندی ده‌بین بۆئه‌وه‌ی یان ئه‌و دو بانكه په‌یوه‌ستكات به كردنه‌وه‌ی لقێكی كاتی له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یاخود ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دانراوه بۆ گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بدات به‌یه‌كێك له‌و بانكانه‌ی له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی لقیان هه‌یه تاوه‌كو كارئاسانی بۆ گوڕینی دراو به‌نرخی فه‌رمی بۆ گه‌شتیاران بكـه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌هه‌وڵداین تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی كاتی لقی بانكی كوردستان یان بانكی (RT) له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بكه‌ینه‌وه تاوه‌كو بانكی ناوه‌ندی كوردستان لقی سلێمانی به بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ببه‌سترێته‌وه و ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت".