بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

بانکی مەرکەزی عێراق بۆ ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە ٩٤ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە بەراورد بە دوێنێ بڕی خستنەڕووی دۆلار کەم بووەتەوە. 

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ  بڕی ٩٤ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٥٦٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و کاش خستووەتە بازاڕەوە". 

ئاماژە بەوەشکردووە، لەو بڕەی خراوەتەڕوو ٤١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و ٥٣ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار و ٥٦٠ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.

دوێنێ بانکی مەرکەزی عێراق ١١٥ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ٢٩٤ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە کە ٥٢ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٢٩٤ دۆلارى بەشێوەى حەواڵە و ٦٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاریشى بەشێوەى نەقد بوو.


PM:12:35:14/02/2023