پیکێ هۆکاری تێکچونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ رامۆس ئاشکرا دەکات



جیرارد پیکێ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرشەلۆنە باسی لە هۆکاری تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی هاونیشتیمانیی وڵاتەکەی کرد و ئاشکرایکرد هۆکارەکە خۆزێ مۆرینیۆ بووە کاتێک لە ساڵی 2010 هاتە ڕیاڵ مەدرید.

 پیکێ وتی: هاوڕێ بووین و کاتێکی زۆرمان پێکەوە بەسەر برد، تا مۆرینیۆ گەیشتە ڕیاڵ مەدرید.

 ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک مۆرینیۆ هات، پەیوەندییەکەمان وردە وردە تێکچوو، بەتایبەت بەهۆی یارییەکانی ئیلکلاسیکۆ، گرژییەکی زۆر لەنێوانماندا هەبوو، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

 لە کۆتاییدا وتی، بەڵام هەر کە مۆرینیۆ (لە ساڵی ٢٠١٣) لە ڕیاڵ مەدرید ڕۆشت، پەیوەندیم لەگەڵ ڕامۆس باشتر بوو، ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەبوو.


PM:07:58:14/02/2023