١١٣ كۆمپانیای ئێرانی، گەشتیار بۆ كوردستان دەهێنن


١١٣ كۆمپانیای گەشتیاری ئێرانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە بەمەبەستی گرتنی رێوشوێن بۆ هێننی گەشتیاری ئێران بۆ هەرێمی كوردستان.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، دوێنێ گروپی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی ئێران هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و چەند ڕۆژێك دەمێننەوە تا هەڵسەنگاندن بكەن بۆ ئاسانكاری و ڕێوشوێنی هێنانی گەشتیار بۆ كوردستان و لەم ڕۆژانەدا سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی كوردستان دەكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەكانی خۆمان ساڵانە ١٥٪ گەشتیاری هاتوو بۆ هەرێمی كوردستان لە درەوەی عێراقەوەن كە بەپێی ئامارەكان لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیكەی یەك ملیۆن گەشتیاری وڵاتانی دەوروبەر و ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكا هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.




AM:11:58:15/02/2023