پۆلیسی هەولێر: ئەو کەسەی بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر قوتابییەک دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لە یەکێک لە خوێندنگەکان بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر سەر هاوپۆلێکی. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. ب. م) تەمەن ١٦ ساڵ دەستگیر کرد، کە لە قوتابخانەی (هەولێری نموونەی ئینگلیزی) بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر قوتابییەک و بە سەختی زامداری کردبوو". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (٤١٣) لە یاسای سزادان ناوبراو ڕاگیراوە و پەڕاوەکەشی ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان کرا. 


PM:02:42:15/02/2023