کاتی دابەزینی نرخی دۆلار ئاشکراکرا

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" بە جێبەجێکردنی رێنماییەکان لە لایەن بانکە ئەهلییەکانەوە و نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا سەقامگیر دەبێت". 

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" لەگەڵ پابەندبوونی زیاتری بانکە ئەهلییەکان بە رێکارەکانی داواکردنی دراو بە تایبەت لە حەواڵەی دەرەکی بڕی نەقدی دۆلار بەرەو جێگیری دەڕوات". 

وتیشی" دوای ئەوەی بڕی کاش لە بازاڕەکاندا زیادبوو نرخی دۆلار روو لە دابەزین دەکات". 

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە کە هەر ١٠٠ دۆلارێک لە سەروو ١٧٠ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


PM:03:21:15/02/2023