بۆ ئازادکردنی ئۆچ ئالان لە سلێمانی خۆپیشاندان سازکرا


لە ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پێشووی پەکەکە، خۆپیشاندانێکی فراوان لە سلێمانی ، بۆ ئازادکردنی ئەنجامدرا.

لەو خۆپیشاندانەدا بە سەدان کەس و نوێنەری چەند پارتێکی سیاسی و ڕێکخراو و نوسەر و ڕۆشبیر بەشدارییان تیایدا کردو داوای ئازادکردنی ئۆجالانیان كرد.

زۆرێک لە خۆپیشاندانەران وێنەی عەبدوڵا ئۆچ ئالانیان بەرزکردبوەوەو دروشمی ئازادکردنی ئۆچ ئالانیان دەوتەوە.  لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەكە داوای شکاندنی گۆشەگیری ئیمرالی کرد کە ٢٢ مانگە هیچ هەواڵێکی عەبدوڵڵا ئۆجالان نییە و ئاگاداری باردودۆخی تەندروستی نین.

عەبدوڵا ئۆجالان رابەری زیندانیكراوی پارتی کارێکارانی کوردستان، ٢٤ ساڵ لەمەوبەر و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩، لە وڵاتی کینیا دەستگیرکرا و ڕەوانەی توركیا كراو لەو دەمەوە زیندانەو سەرەتاترین مافی زیندانی رەچاو نەکراوە.



PM:08:39:15/02/2023