لە زانکۆی سلێمانی کرایە پشوو

بەهۆی نەبوونی ئاوەوە دوو رۆژ لە بەشە ناوخۆییەکان، لە زانکۆی سلێمانی کرایە پشوو.

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە ماوەی دوو رۆژە بەهۆی گرفتێکەوە لە گواستنەوەی ئاو بۆ کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دروستبووە، بۆریی گواستنەوەی ئاو شکاوە و تائێستا چارەسەر نەبووە، خوێندکاران لە دۆخێکی خراپدان و ئەگەر ئاو نەگاتە بەشە نێوخۆییەکان".

هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەمرۆ پێنج شەممە کرایە پشوو، خوێندکاران بەرپرسان بە هۆکاری چارەسەنەکردنی گرفتی نەبوونی ئاو تۆمەتبار دەکەن.

زانکۆی سلێمانی نزیکی ٢٥ هەزار خوێندکار و مامۆستا و فەرمانبەر دەگرێتە خۆی. 




PM:12:55:16/02/2023