"دوای كشانەوەی سەدرییەكان پەرلەمانی عێراق لە قوتابخانەی سەرەتایی دەچێت"

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت" پەرلەمانی عێراق لە قوتابخانەی سەرەتایی دەچێت، بە تایبەت لە دوای كشانەوەی فراكسیۆنی سەدرییەكان". 
 
سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمشەو لە توێتێكدا ڕایگەیاند" پەرلەمانی عێراق لە قوتابخانەی سەرەتایی دەچێت بە تایبەت لە دوای کشانەوەی فراكسیۆنی سەدرییەكان، هەموو شتەكان لە ژوورەكانی دەرەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ دورخستنەوەی ئەو دەنگانەی كە گفتوگۆ دەكەن، لەبەرئەوەی زیان بە تەندروستی هەندێک دەگەیەنێت". 

دەشڵێت" پەرلەمان كۆمەڵێك پەرلەمانتاری هاوشێوەی خوێندكاری سەرەتایی دەوێت كە تەنها بۆ (بەڵێ) دەستیان بەرزبكەنەوە، كۆمەڵێك بابەت هەن لە دانیشتنەكانی داهاتوودا قسەیان لەبارەوە دەكەین بۆ ئەوەی جوڵە بخەینە نێو پەرلەمان". 


AM:12:01:17/02/2023