زانیاری نوێ لەسەر جیابوونەوەی ڕۆناڵدۆو بریکارەکەی ئاشکرا دەبێت

 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هێرشبەری  ئەلنەسری سعودی بەم دواییە لە بریکارەکەی خۆرخی مێندێز جیابووەوە.


 مێندێس بەشداری پرۆسەی گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بۆ خولی پیشەگەری سعودیە نەکرد، کە ڕیکاردۆ ڕیگۆف ڕاهێنەری ڕۆناڵدۆ سەرپەرشتی دەکرد و ئەویش پرۆسەی گواستنەوەکەی ڕێکخستبوو.


 بەگوێرەی "لیکیپ"ی فەرەنسی، جیابوونەوەی خۆرخی مێندێز لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زیاتر سۆزداری بووە نەک دارایی.


 ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان یاریزانەکە و بریکارەکەیدا هەبووە و هیچ شتێک بە خەیاڵدا نەدەهات، بەڵام دەکرێت ساتەکانی بوێری هەبێت.


 وەک ئەوە وایە ژنەکە دوای ناسینی خۆشەویستەکەی جێی هێشتووە و خۆرخی مێندێزی بریکاری ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٠٣ سەرپەرشتی گواستنەوەی ڕۆناڵدۆی لە سپۆرتینگ لیشبۆنە کردووە و پێدەچێت ئێستا پەیوەندییەکەی نێوانیان نەبووبێت.


PM:08:16:18/02/2023