ئەو كۆمپانیایەی راپرسییەكەی لەسەر "هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم" كردبوو، هاتە دەنگ


ئەو كۆمپانیایەی راپرسییەكەی لەسەر "هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم" كردووە و رۆژنامەی (سەباح)ی عێراقی بڵاویكردەوە رایدەگەیەنێت، كۆمپانیاكەیان بۆ هیچ مەبەستێكی "شەخسی و سیاسی" و ئەو راپرسییەیەیان نەكردووە و تەنها بابەتێكی زانستییە.

ئەو كۆمپانیایە لەروونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "دوا راپرسی ئێمە كە مشتومڕێكی لە شەقامدا دروستكردووە لەسەر بنەمایەكی زانستی ئەنجامدراوە، هیچ بەرژەوەندییەكی شەخسی و سیاسی و تێدا نەبووە و پێمان ناخۆشە بۆ مەرامی حیزبی و سیاسی بەكاربێت".

دوێنێ رۆژنامەی (سەباح)ی زمانحاڵی حكومەتی عێراقی ئەنجامی ئەو راپرسییەی بڵاوكردۆتەوە كە  تێیدا زۆرینەی خەڵكی كوردستان پێیان باشبووە بگەڕێنەوە سەر حكومەتی عێراق، ئەوەش ناڕەزایی زۆری لە حكومەتی هەرێم و بەشێك لە شەقامی كوردیدا لێكەوتەوە.



PM:07:18:19/02/2023