ورده‌كاری زیاتر دەربارەی دەرئەنجامی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هەرێم بۆ به‌غداد ئاشكراده‌كرێت

ئەندامێکى شاندى دانوستانکاری حکومەتى هەرێم وردەکاری سەردانەکەیان بۆ بەغداد ئاشکرا دەکات و دەڵێت" گفتوگۆکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبێت". 

ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران هاوکات کە ئەندامى وەفدی دانوستانکاری هەرێم بوو بۆ بەغداد لە بڵاوکراوەیەکدا لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕاینەوە هەولێر". 

ئاماژەى بەوەشکردوو، لە سەردانەکەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز، هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە کۆبوونەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو سەردانەیاندا لەگەڵ ئەلینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و عەتوان عەتوانی سەرۆکی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیش دەکاتەوە، کە گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بە تایبەت پرسی یاسای نەوت و غاز و پرۆژە یاسای بودجە. 


AM:10:45:21/02/2023