بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بانکی مەرکەزی عێراق بڕێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە. 

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ  بڕی ١٢٩ ملیۆن و ٣ هەزار و ١٤٧ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و کاش خستووەتە بازاڕەوە". 

ئاماژە بەوەشکردووە، لەو بڕەی خراوەتەڕوو ٥٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و ٧٦ ملیۆن و ٨٠٣ هەزار و ١٤٧ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.

دوێنێ دووشەممە بانکی مەرکەزی عێراق بڕی ١٢٢ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار و ٨١٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە.


PM:12:39:21/02/2023