"هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت"

وەزیرى بازرگانى هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوه‌وه‌ دابەشکردنی قەرزی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات". 

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رایگەیاند" پارەى گەنمى ساڵەکانى (٢٠١٥، ٢٠١٦)ى جوتیاران خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەت و رێکارەکانى دابەشکردنەکەى تەواو بووە". 

ئەوەشی خستەروو، پارەى جوتیاران بەپێى پارێزگاکان و لە پارێزگاکانى خۆیان دابەشدەکرێت و جوتیاران لە شێوازى دابەشکردنەکە ئاگادار دەکرێنەوە.

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو حكومەتی عێراق بڕی ٢٧٢ ‏ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكی هەرێم كە پارەكە قەرزی گەنمی جووتیارانە بۆ ساڵەكانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦.


PM:03:06:22/02/2023