لاهور جه‌نگی پەیامێک ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێت" ده‌سه‌ڵاته یاسایی و پهیڕهوییهكانم وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنم".
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نوسراوێکی فەرمی لاهور جەنگی بڵاوکرایەوە کە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى
کراوە ، تێیدا خۆی وەکو هاوسەرۆکی حزبەکە دەناسێنێت و دەڵێت" لە دادگا سەرجەم مافە یاسایی و حزبییەکانم بۆ گەڕاوەتەوە، بۆیە دەسەڵاتەکانی خۆم وەک هاوسەرۆکی یەکێتی بەکاردەهێنم".
دەشڵێت" سەرەڕای ئەوەی بەرامبەرم کراوە، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە بەشێک دەبم لە چارەسەر بۆ کێشەکانی یەكێتی، ئەگەر سەرکردایەتی نەیتوانی بڕیاری پێویست بدات، هەر بڕیار و بەرنامەیەکی دیکە بە مافی خۆم دەزانم".