مانگی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێک دەکرێتە پشووی فەرمی

بڕیارە چەند ڕۆژێکی مانگی داهاتوو پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

بەپێی یاساى پشووه‌ ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، رۆِژی ٥ی ئاداری سەرەتای مانگی داهاتوو بە بۆنەی راپەڕینی گەلی كوردستانەوە لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

هەروەها ڕۆژی ١١ی ئاداریش پشووی رەسمییە کە ڕۆژی راگەیاندنی رێككەوتنی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠یە.

هەر بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی ١٤ی ئادار لە سەرجەم داموودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە کە ڕۆژی لە دایكبوونی مستەفا بارزانیە، هاوکات ڕۆژانی (٢١ و ٢٢ و ٢٣)ی مانگیش پشووی فەرمییە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز.


PM:05:13:24/02/2023