بریکاری وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت" لە مانگی ئادارەوە بڕی ئەمپێری کارەبای ماڵان زیاد دەکرێت".
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند" بەهۆی گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە بڕی ئەمپێری کارەبا ماڵان لە ٣٠ ئەمپێرەوە بۆ ٤٠ ئەمپێر زیاد دەکرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشتر و لە وەرزی زستاندا بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتییان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشیگرتن بە ئۆڤەرلۆد لە وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ ٣٠ ئەمپێر کەمکرایەوە.