خشتەی فرۆشتنی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە

بانکی ناوەندی عێراق کەمێک پێش ئێستا بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیاند کە زیاتر لە ١٦٦ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ بانکی مەرگەزی بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ هەزار و ٤١٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە". 

ئاماژە بەوەشکردووە، زۆربەی فرۆشی دۆلار بۆ بەهێزکردنی باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات بە شێوەی (حەواڵە، قەرز) بە ٩٧ ملیۆن و ١٦٢ هەزار و ٤١٣ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٦٩ ملیۆن دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە. 


PM:01:32:26/02/2023