پارەی گەنمی جوتیاران لە هەولێر دابەشدەكرێت

وەزیری بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات". 

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ  درێژکراوە)، بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" چەكی پارەی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران، بۆ ساڵی (٢٠١٥ و ٢٠١٦) گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان". 

وتیشی" ئەمڕۆ  دەست بە خەرجکردنی چەكی پارەكە بۆ ساڵی (٢٠١٥) دەکرێت کە بڕەكەی ١٣٩ ملیار و ٦٧٨ ملیۆن دینارە و لە چەند رۆژی داهاتوودا لە پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت".


AM:09:57:27/02/2023