وەزارەتی پەروەردە پشووی بەهارەی راگەیاند


وەزیری پەروەردەی هەرێم پشووی بەهارەی راگەیاندو،  ئاشکرای دەکات، ئەمساڵ لە ٢٩ی مانگی نیساندا تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکان بەڕێوەدەچێت و بەر لە مانگی شەش تاقیکردنەوەی هەردوو خولی وەرزی دووەم کۆتایی پێدێت.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم " تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم لە دوای جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات، بەر لە ١ی حوزەیرانیش هەردوو خولی تاقیکردنەوەکان کۆتاییان پێدێت".

لەبارەی پشووی بەهارەشەوە وەزیری پەروردە رایگەیاند لە ١١ی ئەم مانگەوە پشووی بەهارە دەستپێدەکات لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا.



PM:11:49:27/02/2023