دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر یاسا و شێوازی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتن.
بەپێی راگەیاندنێک لە دوای کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژارندی پارتی و یەکێتی بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ ، سێشەممە ٢٨ ی شوبات هەر دوولایەن لەسەر یاسا و شێوازی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوە بچێت کۆبونەوە و لەسەر چوارماددەی یاسایی هەڵبژاردن ڕێککەوتن.
بەپێی زانیارییەکانی میدیایی نزیک لەپارتی، ئەو چوار ماددەیەی کە دەزگای هەڵبژاردنی هەردوو حیزب ،لەسەری رێککەوتن:
یەکەم:هەڵبژاردن بە چوار بازنە بکرێت.
دووەم: هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە، نیوە بە لیستی داخراو.
سێیەم: ژمارەی کورسیی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بێت.
چوارەم: هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.