چاوەڕوان نەکراو... لۆکاکۆ خزمەتەکانی پێشکەش بە ڕیال مەدرید دەکات

یاریزانە بەلجیکییەکە، ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ، یاریزانی  چێڵسی کە  بە خواستن لە یانەی چێڵسی یاری دەکات، خزمەتەکانی پێشکەش بە تیپی ڕیال مەدرید کرد، بە ئامانجی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.


 لۆس بلانکۆس دەیەوێت هێرشبەرێکی نوێ بگوازێتەوە بۆ ئەوەی جێگەی کەریم بنزیمەی فەرەنسی بگرێتەوە کە تووشی پێکانێکی زۆر بووە لەم وەرزە ، بەڵام لە هەمان کاتدا سیاسەتی گرێبەستکردن لەناو یانەی شاهانەدا ئەم فایلە سنووردار کردووە.


 ڕاهێنەری ئیتاڵی ، کارلۆ ئەنچیلۆتی  ، ناچار بوو یاریزانە لاوەکەی ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز بەرز بکاتەوە، لە کاتێکدا تیپەکە پەیوەندی بە بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی دوسان ڤلاهۆڤیچی سربی، یاریزانی ئیتاڵی یوڤانتۆسەوە هەبوو.


 تۆڕی "ڤیشاگیس” ڕایگەیاندووە کە ڕۆمێلۆ لۆکاکۆی بەلجیکی یاریزانی ئیتاڵی ئینتەرمیلان نایەوێت جارێکی تر بگەڕێتەوە چێڵسی، بەو پێیەی خەونی ئەوەیە لە ساڵانی داهاتوودا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یاری بکات.


 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئینتەرمیلانیش دڵنیا نییە لە توانای خۆی بۆ گواستنەوەی لۆکاکۆ لە هاویندا، بەو پێیەی تیپەکە توانای ئەوەی نییە ئەو بەها گەورەیە بدات کە چێڵسی ڕەنگە داوای بکات بۆ ڕۆیشتنی لۆکاکۆ.


 لۆکاکۆ لەم وەرزەدا لە خولی ئیتاڵیا لە 12 یاریدا لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئەسیستێکیشی بۆ هاوڕێکانی دابینکرد.


PM:09:04:28/02/2023