عێراق بۆ دابەزینی زیاتری دۆلار، پلانێكی نوێ دەگرێتەبەر


حكومەتی عێراق بۆ دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار پلانێكی هەیە كە رەوانەكردنی پارە بۆ ئەمریكا و ئەوروپا بۆ هاوڵاتیان و دامەزراوەكان، تەنها لەرێگەی دوو كۆمپانیای جیهانییەوە بن.

رۆژنامەی (العربی الجدید) بڵاویكردۆتەوە، بانكی ناوەندی عێراق لەماوەیەكی نزیكدا قۆناغێكی دیكەی چاكسازییەكان لە سیستمی دارایی و دەستڕاگەیشتنی هاوڵاتیان بە نرخی فەرمی دۆلار بەرامبەر دینار بڵاودەكاتەوە، قۆناغی دووەمی چاكسازییەكانیش بریتی دەبێت لە ئاسانكاری بازرگانی لەگەڵ چین بەهۆی دەروازەی ئەلیكترۆنییەوە بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، هەروەها رەوانەكردنی پارە بۆ ئەمریكا و ئەوروپا بۆ هاوڵاتیان و دامەزراوەكان، تەنها لەرێگەی دوو كۆمپانیای جیهانی دەبن كە بریتین لە وێسترن یونیەن و مۆنی گرام.



PM:11:57:28/02/2023