نێچیرڤان بارزانی: داوا لە تیمی یەكێتی دەكەم بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی حكومەت


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) داوایكرد تیمی یەكێتی كە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە، بگەڕێنەوە نێو كۆبوونەوەكان و لەوێوە كێشەكانیان چارەسەر بكەن، جەختیشیكردەوە كە دەبێت ئەمسا بكرێت.

لە سێیەمین رۆژی دووەمین كۆڕبەندی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایگەیاند، پێشبینی ناكات ئەو كێشانەی كە ئێستا لەنێوان یەكێتی و پارتی هەن، سەربكێشن بۆ شەڕی چەكداری و روونیكردەوە، ناكۆكییەكانی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان هەمووانی ماندوو كردووە.
 
نێچیرڤان بارزانی داوا لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) و وەزیرەكانی یەكێتی كرد كە جارێكی دیكە بگەڕێنەوە نێو كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران و لەنێو كۆبوونەوەكاندا كێشەكانیان چارەسەر بكەن. 

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی وتی، دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت و ئەنجامنەدانی عەیبەیەكی گەورەیە.



PM:05:31:02/03/2023