کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ هەینی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین هەیە". 

دەستەی کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینى دەکرێت سبەینێ هەینی ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو بێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە کاتەکانى نیوڕۆدا لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر.

دەشڵێت" ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە سەنتەرى شارى هەولێر، بەڵام ناوچەکانى لە ترى هەرێم تەنها هەور و نیمچە هەور دەبێت. 


PM:09:26:02/03/2023