كه‌شناسی هه‌رێم: لە هەندێک ناوچە باران بارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک باران بارین دەستپێبکات.  

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری کەمێک باران بارین هەیە، خێراى با (١٥ - ٢٥) کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەی یەک تا دوو پلە، خێراى با (١٠ - ٢٠) کم و هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم بە ئاراستەی باشور و باشوری خۆرئاوا، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت. 


AM:10:20:03/03/2023