سایلۆی سلێمانی بۆ وەرگرتنی پارە جوتیاران ئاگادار دەكاتەوە


سایلۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ بەهۆی ئەوەی رۆژی پشووە، جوتیاران بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكان، سەردانیان نەكەن.

سایلۆی سلێمانی رایگەیاندووە، سەرجەم جوتیاران ئاگادار دەكەنەوە كە سبەینێ یەكشەممە بەمەبستی وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان سەردانیان نەكەن، چونكە پشووی فەرمییە. 

ئەو ئاگادارییەی سایلۆی سلێمانی لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی جوتیاران، لە رۆژانی پشووشدا بانكەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی كراوە دەبن.



PM:04:35:04/03/2023