راهێنەری پاریس سانجێرمان چی دەڵێت لەسەر یاریەکەی بایرن میونخ

راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان کریستۆڤ گالتییە لەسەر یاری سبەی چوارشەممە  لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ دژی یانەی بایرن میونخ قسەی کردوو باسی لە یاریەکە کرد کە کاتژمێر 11:00ئەنجام دەدرێت.

گالتییە وتی :" دەبێت زیاتر لەوەی لە یاری ڕۆشتندا یاری بکەین، دەبێت تۆپەکە زیاتر بهێڵینەوە و بە خێرایی بیگەڕێنینەوە، بە دڵنیاییەوە لەگەڵ مباپێ لە قووڵاییدا وەرزەکە بەندە بە یارییەکەی سبەینێوە، سبەی وەک دەزانین براوە و دۆڕاو هەیە و هەموومان هیوادارین پاریس سانجێرمان بێت، سبەی هەلی سەرکەوتنمان هەیە ".

 لەسەر بایرن میونخ وتی :" بایرن تیپێکە کە ڕاهاتووە لەسەر ئەم ڕکابەرییە و ساڵانێکی زۆرە ڕاهاتووە لێرە بن، بەڵام دامەزراوەیەکی گەورەن لە یاریزان و ڕاهێنەر گەورەترن،  یاریگایەکی جوانیان هەیە و سبەی پڕ بێت، هیوادارین بۆ ئەوەی سبەی ئارامیمان بمێنێتەوە ڕەنگە لەم دواییانەدا هاوسەنگیمان هەبووبێت، بەڵام ئاستی پێشوومان دابەزیوە بەهۆی ئامادەنەبوون، بەتایبەتی لە ڕۆیشتنی مباپێ و حەکیمی ".


 لەسەر نەیمار وتی :"  نەیمار 17 گۆڵ و 11 ئەسیستی تۆمارکرد، ئامادەنەبوونی بۆ ئێمە قورسە و هەمیشە بوونی گرنگە، هەندێک ڕەخنەی لێ دەبینم، دەبێت ڕەچاوی ئەو سەختییانە بکەین کە دوای مۆندیال ڕووبەڕووی بووەوە ".


 لە کۆتایدا وتی:" دۆنارۆما گۆڵپارێزێکی ئاست بەرزە و جیاوازە، بەهۆی هەڵەکانی بەرامبەر نانت لەگەڵ گۆڵپارێزێکی لەم ئاستەدا کە نابێت دووبارە بکرێتەوە ، هەموو شێوازێکی یاریکردن سوود و زیانی هەیە، ئەم بەیانییە کاتێکی زۆرم لەگەڵ هەندێک یاریزان بەسەر برد بۆ ئەوەی هەندێک شت ڕاست بکەمەوە، ئەوانیش وەک ئێمە کەموکوڕییان هەیە ".


PM:08:03:07/03/2023