کەلار بەهۆی شەڕە تەقەوە هاوڵاتییەک کوژرا


لە کەلار ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە پیشەوەرێکی ناوچەی پیشەسازی بەهۆی شەڕێکەوە لە بازاڕەکەدا روویدا هاوڵاتییەک گوولەی بەرکەوتوو گیانی لەدەستدا.
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوبەری نەخوشخانەی فریاکەوتنی کەلار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بریندارێک گەشتۆتەلایان بە فیشەک بریندار کراوەو، لەگەڵ گەیشتنی بە نەخشۆخانە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی نێردراوەتە پزیشکی دادوەری.
 
ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە پیشەوەری ناوچەی پیشەسازی بووە و لەدایکبوی ساڵی ١٩٧٤بووە.



PM:08:36:07/03/2023