ڤیدیۆ.. هەودا ئەحمەد لە ڕۆژی جیهانی ژناندا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت

هەودا ئەحمەد بێژەری دیاری بەرنامە هونەرییەکان لە ڕۆژی جیهانی ژنان بە ستایلێکی جیاوازەوە دەرکەوت. 

هەودا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بە جلوبەرگی کوردی بڵاوکردەوە و ڕۆژی ٨ی مارس لە ژنان پیرۆز دەکات. 

هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، ماوەی حەوت ساڵیشە وازی لەو کەناڵە هێناوەو لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەی هونەری و کەلتوری پێشکەش دەکات و، بەرنامەکانی بە پڕبینەرترین بەرنامەکانی ئەو کەناڵە هەژمار دەکرێن.


PM:10:44:09/03/2023