بەیاننامەیەکی فەرمی لە ڕیاڵ مەدریدەوە لەسەر تۆمەتبارکردنی بەرشەلۆنە بە گەندەڵی

 کەمێک پێش ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر  ئەو تۆمەتانە بڵاوکردووەتەوە کە دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا ئاڕاستەی یانەی بەرشەلۆنەی کردووە.

 یانەکە لە بەیاننامەکەدا نوسیویەتی :"  بە لەبەرچاوگرتنی جددیەتی ئەو تۆمەتانەی کە داواکاری گشتی بەرشەلۆنە خستویەتیە پاڵ یانەی بەرشەلۆنە و دوو سەرۆکەکەی بە گومانی گەندەڵی، و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان، خۆسێ ماریا ئینریکێز نێگریرا، سەرۆکی یانەکە سبەی یەکشەممە 12ی ئازاری 2023 کاتژمێر 12:00ی پاشنیوەڕۆ بەپەلە لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆدەبنەوە، ئەمەش  بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی کە ڕیاڵ مەدرید لەم ڕووەوە بە گونجاوی دەزانێت ".


دوێنێ دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا بەرشەلۆنەی تۆمەتبار کرد بە گەندەڵی لە دۆسیەی پێدانی پارە بە بەرپرسانی ناوبژیوانی.

هەروەها  دادگا تۆمەتبارکردنی بەرشەلۆنە و دوو سەرۆکەکەی پێشووی و بەرپرسی پێشووی ناوبژیوانی خۆسێ ماریا ئینریکیس نێگریرا بە گەندەڵی و ساختەکردنی تۆمارە بازرگانییەکان تۆمەتبار کردووە.



PM:02:11:11/03/2023