نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی تەقە لە شۆفێری تەكسییەك كراوە و بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەرانانی شاری سلێمانی تەقە لە شۆفێری تەكسییەك كراوە و بریندار بووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
هەر بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا بە تەواوی نازانرێت كێشەكە لەسەر چی بووە و پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.