بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

بڕی خستنەڕووی دۆلار بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە ١٨٩ ملیۆن دۆلارى بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ١٨٩ ملیۆن و ٢٨٩ هەزار و ٣٤٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە. 

زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١١١ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار و ٣٤٠ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٧٧ ملیۆن ٦٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە. 

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە نرخى دۆلار ئاستێکى پێوانەى بەرزی تۆمارکردووە کە ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بە دواى خۆیدا هێناوە.


PM:01:32:12/03/2023