لەسەر رێگای باسرمە- هەریر، رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە 18 كەس برینداربوون.
عەقید فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، شەوی یەكشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە رێگای سەرەكی (باسرمە - هەریر- قەندیل) بە دیاریكراوی لە بەرامبەر ناحیەی باسرمە 18 كەس برینداربوون، رووداوەكەش لە نێوان پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا پیبكەپ بووە و زۆربەی بریندارەكنیش لەسەرنشینانی پاسەكە بوون.
لەلایەكی دیكەوە سەرۆكایەتی زنكۆی سەڵاحەدین لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، هیچ خوێندكارێكیان لە نێو بریندارەكاندا نین.