ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسایی بوودجەی ئەمساڵ کۆدەبێتەوە

راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسایی بوودجە و پەسەندکردنی کۆدەبێتەوە". 

زیا ناسرى راوێژکارى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پرۆژەیاسایی بوودجەی گشتی لە وەزارەتی داراییەوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەکە کۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد" چاوەڕوان دەکرێت پرۆژەیاساکە پەسەند بکرێت و بڕیارە دواتر محەمەد شیاح سودانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە پرۆژەکە ئەنجام بدات".


AM:08:50:13/03/2023