لە هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بڕیارە سبەینێ سێشەممە پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

بەپێی یاساى پشووه‌ ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، سبەینێ ١٤ی ئادار بەبۆنەى رۆژى لە دایکبوونى مستەفا بارزانییەوە لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

هەروەها ڕۆژانی (٢١ و ٢٢ و ٢٣)ی مانگیش پشووی فەرمییە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز.


AM:10:07:13/03/2023