کچە ئەکتەر و شاعیری دیاری سلێمانی کاردینا هێمن، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.
کاردینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
کاردینا هێمن، کە بە (كاردینا سپی) ناسراوە ساڵی (١٩٩١) له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە)، ماوەی چەند ساڵێکە ده‌ستی به كاری ده‌رهێنانیش كردووه و، كاری ده‌رهێنانی بۆ چەندین كورته فیلم ئەنجام داوە، هاوكات تائێستا چەندین خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت، ناوبراو یەکەم خانمە ئەکتەرە کە لە فلیمێکی سینەمایدا ماچی کوڕێکی کرد، هەروەها لەگەڵ کاری ئەکتەریەکەشی شیعر دەنوسێت.