گۆرانیبێژی دیاری کورد شاناز زاهیر سەرلەنوێ بەشێوەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت دەرکەوتەوە.
شاناز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.
شاناز زاھیر گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەر و بە یەکێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادەنرێت، لە مناڵیەوە خولیای ھونەری بووە، دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بە یەکەمین کاری کرد، لە ئێستاشدا وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کورد ماکس کار دەکات.