٣٠ رێكخراوی بواری ژنان "خەڵاتی یەكسانی"یان بەخشیە د.چۆمان هەردی، چالاكوانی ژنان ئەوەش لەبەرامبەر هەوڵەكانی لەبواری ژنانی بەشمەینەت، قوربانیانی ژن لە سایەی فەرهەنگ و كولتووری نێرسالاری و دینسالاریدا.
نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە لەنێو كارگەی كەلتوری شاری سلێمانی ٣٠ ڕێكخراو خەڵاتێكیان بەناوی (خەڵاتی یەكسانی - Equality Award) ڕاگەیاند و بۆ یەكەمجاریش خەڵاتی ناوبراو درایە د. چۆمان هەردی شاعیر و چالاکوان و مامۆستای زانکۆ.
لە مەراسیمەكەدا چەندان چالاكوانی ژنان بە نوێنەرایەتی ڕیكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران، یەكەمین خەڵاتی یەكسانییان بەخشییە د. چۆمان هەردی لەپای هەوڵ و پشتیوانییەكانی لە هزری یەكسانی.
ڕێكخەرانی مەراسیمەكە رایانگەیاند، خەڵاتەكە دەبێتە نەریتێكی ساڵانە و لەلایەن ئازادیخوازانەوە پێشكەش بە كەسێتییەك دەكرێت كە داكۆكیكاربووبێت لە بڵاوبوونەوەی هزری یەكسانیخوازی لەنێو كۆمەڵگەدا.